Amozhgary TV - ئامۆژگاری

4.7 (256)

الأخبار والمجلات | 1.9MB

تفاصيل التطبيق

ئەپلیکەیشنى ڕەسمى کەناڵى ئاسمانى ئامۆژگارى
کەناڵی ئاسمانى ئامۆژگاری؛ کەناڵێکی سەربەخۆیە، هەستاوە بە خزمەتکردنی موسڵمانان و تێگەیاندنيان لە شەرعى خواى پەروەردگار بەو شێوەیەى کە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە. دوای فەزڵى خوای پەروەردگار، لەسەر ئەرکى خێرخوازان بەڕێوەدەچێت. ئەم ئەپڵیکەیشنە کارئاسانی بۆ بینەرانی کەناڵی ئامۆژگاری دەکات بەوەی ڕۆژانە ئاگاداری دوایین بابەتەکان بن، ئەمە جگە لەوەی خشتەی بەرنامەکانی ڕۆژانەی کەناڵ و کاتەکانی بانگ و پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵ و پەخشی دەنگى دووەمى کەناڵ بە زمانى عەرەبی و بەرنامە تۆمارکراوەکان و بەستەرە سەرەکییەکانی کەناڵی ئامۆژگاری لە فەیسبووک و یوتیوب و تێلیگرام تێدایە.
تێبینی: ئەم ئەپلیکەیشنە کاتێک کاردەکات کە مۆبایلەکەت پەیوەست بێت بە ئینتەرنێتەوە.
بەشەکانى ئەپلیکەیشی ئامۆژگارى:
١- سەرەتا: ئەم بەشە خشتەى بەرنامەکان و کاتەکانى بانگ و پەخشی ڕاستەوخۆ و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانى کەناڵى ئامۆژگارى لەخۆدەگرێت.
٢- پەخشی ڕاستەوخۆ: لەم بەشەدا پەخشی ڕاستەوخۆى کەناڵى ئامۆژگارى بەردەستە.
٣- خشتەى بەرنامەکان: لەم بەشەدا خشتەی بەرنامەکانى کەناڵى ئامۆژگارى بەردەستە.
٤- هاووپۆلەکانى ڤیدیۆ: لەم بەشەدا ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانى کەناڵى ئامۆژگارى داندراوە بەشێوەى پۆلێنکراوى (قورئانى پیرۆز، وتارى هەینى، شیکردنەوەى پەرتووکەکان، تەفسیرى قورئانى پیرۆز، ئامۆژگارى مامۆستایان، بەرنامەى لەگەڵ گەنجان، بەرنامەى ئیسلام چارەسەرە، بەرنامەى دیدارى تایبەت، بەرنامەى شەریعەت ناسین، بەرنامەى پرس و پێشهات، بەرنامەى خێزان لە ئیسلامدا، گوزەرى ئامۆژگارى، کۆڕەکان، پرسیار و وەڵام، نزا و پاڕانەوە، هەمەجۆر).
٥- هەموو ڤیدیۆکان: لەم بەشەدا هەموو ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانى کەناڵى ئامۆژگارى نیشان دەدرێت، کە تا ئێستا لە (٢٠٠٠) ڤیدیۆ زیاتر داندراوە. وە إن شاء الله بە بەردەوامى ڤیدیۆى نوێی بۆ زیاددەکرێت.
٦- مامۆستاکان: لەم بەشەدا ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانى کەناڵى ئامۆژگارى پۆلێنکراوە بەپێی مامۆستاکان، لەناو بەشی هەر مامۆستایەکدا (وتارى هەینى، ئامۆژگارى، شیکردنەوەى پەرتووکەکان)ی تایبەت بەو مامۆستایە داندراوە.
٧- الصوت الثاني للقناة: ئەم بەشە بریتیە لە پەخشی ڕاستەوخۆى دەنگى دووەمى کەناڵى ئامۆژگارى، کە بریتیە لە قورئانی پیرۆز و دەرسی زانایان بە زمانى عەرەبی.
٨- سۆشیاڵ میدیا: لەم بەشەدا لینکى فەیسبووکى کەناڵی ئامۆژگاری بە زمانى کوردى و عەرەبی، لەگەڵ لینکى یوتیوب و تێلیگرامى کەناڵی ئامۆژگارى بەردەستە.
٩- فریکوێنسی: لەم بەشەدا زانیارى لەسەر فریکوێنسی کەناڵی ئاسمانى ئامۆژگارى لەسەر مانگى دەستکردى نایلسات بەردەستە.
١٠- زانیارى زیاتر: لەم بەشەدا ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیڵ داندراوە بۆ پەیوەندی کردن و گەیاندنى تێبینییەکان بە کارمەندانى کەناڵی ئاسمانى ئامۆژگارى.
التطبيق الرسمي لقناة النصيحة الفضائية
قناة النصيحة الفضائية؛ قناة مستقلة تقوم بتوعیة المسلمين وتثقيفهم وتعليمهم أمور دينهم، وتستمد منهجها وعقيدتها من الكتاب والسنة بفهم سلف الأمة، والداعمين لها ـ بعد توفیق الله تعالى ـ هم أهل الخير من المسلمين، وهذا التطبيق يسهل لمشاهدي قناة النصيحة الفضائية متابعة آخر البرامج التي تبث في القناة والصوت الثاني للقناة باللغة العربية وكذلك يتضمن جدولة البرامج اليومية للقناة وأوقات الصلوات الخمس والبث المباشر والبرامج المسجلة وفیه الروابط الرئيسية للقناة في الفيس بوك واليوتوب والتليجرام.
The official application of the Amozhgary Satellite Channel
Amozhgary TV Channel is an independent channel which strives to serve Muslims and help them to understand the Islamic Sharia according to what is in the Quran and Sunnah. This Channel is run by charitable people after the grace of Allah. This application helps the viewers of the Amozhgary Channel to have latest shows in their hands despite the daily schedule of the Channel shows, Prayer times, the live stream of the Channel, the recorded shows and the official links of the channel on Facebook, Telegram and YouTube.

Show More Less

المعلومات

تحديث:

الإصدار: AMZ 1.1

نظام الأندرويد المتوافق: Android 4.2 or later

التقييم

المراجعات

مشاركة

ما قد تحب